شانۆگەری کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی

شانۆگەری کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی

Theatrical performance ( WE HAVE NO MORE TIME TO SING ) br Writing & directed: Shwan Karimbr Actors: Sawsan Omar & Dilman Salahbr br لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە خانوویەکی کۆنی سلێمانی شانۆگەری کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی لە نووسین و دەرھێنانی ھونەرمەند (شوان کەریم) و نواندنی ھەریەک لەھونەرمەندان (دیلمان سەڵاح و سەوسەن عومەر) پێشکەش کراو بووە ھەوێنی ھێنانەوەی مشتومڕی بەردەوام لەسەر شانۆ و بابەتی شانۆیی.br ئەم بەرھەمە ھونەریە تایبەتمەندیەکی خۆی ھەیە بە ھەمەلایەنەیی تەکنیک و بابەت و تەنانەت بینەر و شوێن و شێوازی نمایشیش، بۆیە پێشەکی دەکرێ دەسنیشانی ئەو وەرگرە بکەین کە سەلماندی تامەزرۆی بەرھەمی ھونەری داھێنەرانەیە و ئەو سستیەی کە لەچوارچێوەی قەیراندا پێناسە دەکرا پەیوەندی بە شانۆکارانەوە ھەبووە کە نەیانتوانیوە خوێندنەوەیەکی نوێ و پەیوەست بە جەماوەرەوە بۆ ئیمڕۆ بکەن. جارێکی دی سەلماندیانەوە کە شانۆیەکیان دەوێ رەنگدانەوەی ژیانی رۆژانەیان بێ یان پرسیارە گرنگە فەلسەفیەکان بوروژێنێ، بۆیە ئەو ھونەرمەندەی کاری بۆ نەکا، پەراوێز دەخرێ.


User: Sawsan Omar

Views: 11

Uploaded: 2012-11-12

Duration: 55:39

Your Page Title